بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عزەتوڵڵا زەرغامی، شەوی دووشەممە 22 ی ڕەشەممەی 1401 لە ڕێوڕەسمی جێژنی جیهانی نەورۆز کە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی مێژوویی نیاوەران بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: نەورۆز کۆنترین جێژنی مرۆڤایەتییە و پێشینەی لەگەڵ سروشت گرێی خواردووە. خاوەنانی نەورۆز بەس 12 وڵاتی ئەندامی دۆسیەی تۆماری جیهانی نین، بەڵکوو هەموو خەڵکی جیهان خاوەن نەورۆزن.
وەزیری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشەی دەستی هەروەها وتی: زۆربەی ئەو چەمکانەی کە لە ناو دڵی نەورۆزە نیشانی دەدات هەموو چاکی و باشیەکان لە نەورۆزدایە.
ناوبراو درێژەی دا: لە تەڤل بوونی وڵاتانی جیاواز بە دۆسیەی میراتی فەرهەنگی هەست پێنەکراو لە یۆنێسکۆ پێشوازی دەکەین.
لە چین و مغۆلێستان بۆ تەڤل بوون بە دۆسیەی نەورۆز پێشوازی دەکەین
عەلی دارابی جێگری وەزیری میراتی فەرهەنگی لە ئەو ڕێوڕەسمە ڕایگەیاند: میراتی هەست پێنەکراو دیاردەیەکە کە لەگەڵ مرۆڤ، ئەنگێزە و خواستەکان هاوپەیوەندە و تۆماری جیهانی نەورۆز وەکوو یەکێک لە گەورەترین میراتەکانی مرۆڤ نمانەی ئارەزوو، خواست و پێوەندەکانی مرۆڤ لەگەڵ سروشتە.
دارابی بە ئاماژە بە ویستی هەندێک لە وڵاتەکان بۆ تەڤل بوون بە دۆسیەی جیهانی نەورۆز، زیادی کرد:لە حکومەتی چین و مغۆلستان کە داواکاری تەڤل بوون بە دۆسیەی نەورۆزیان پێشکەش کردووە پێشوازی دەکەین چونکوو پەرەسەندنی نەورۆز پەرەسەندنی ئاشتییە.
Your Comment